کۆریای باکور ئیدانەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کرد و هێرشەکەی واشنتن بە پێشێلکارییە قورس بۆ سەر خاکی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەر وەسف دەکات.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکور راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هێرشانە پێشێلکارییە بەرانبەر بە بەرژەوەندییە ئەمنییەکان و بەزاندنی خاکی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە.

ئەوەشی خستەڕوو،  ئەم هێرشانە بە شێوەیەکی جددی هەموو یاسا و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێلکردووە.

جێگەی ئاماژەیە، جیهان چاوەڕوانی وەڵامی ئێرانە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن پێگە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی "لەناوبردوە".