ترەمپ: لەقوڵای ژێر زەوی گەورەترین زیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کەوتووە
محەمەد رزگار
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: لە قوڵای ژێر زەوی زیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کەوتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە تاران تا ئێستا ئاماژەی بە زیانەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەکردووە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس بڵاویکردەوە، هێرشەکانی ئەمەریکا شوێنە ئەتۆمییە ئامانجدارەکانی ئێرانیان لەناوبردووە و زیانێکی گەورەی لێکەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەک لە وێنە مانگی دەستکردەکاندا دەردەکەوێت، "وێرانکردن" زاراوەیەکی وردە بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەبێ ئەوەی هاوڕێی پۆستەکەی لەگەڵ ئەو وێنانەی کە ئاماژەی پێکردووە.
ترەمپ راشیگەیاندووە، گەورەترین زیان زۆر لە خوار ئاستی زەویەوە بووە و سوپاکەمان زۆر بە وردی ئامانجەکانیان پێکاوە.
جێگەی ئاماژەیە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، تاران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز دەکات، هەر لەگەڵ دەستپێکی هەڕەشەکان نرخی نەوت رووی لە بەرزبونەوە کرد و نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتوەتە 80 دۆلار.