مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، توانیویانە تۆمەتبارێکی هەڵاتوو بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیربکەن.

بەپێی زانیاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هەڵاتوو لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی نەوجەوانانی کەرکوکەوە گەیشتە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد.

پۆلیس رایگەیاند کە تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری تایبەتمەند، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو.

دوای لێکۆڵینەوەی ورد، هێزەکانی پۆلیس توانیان تۆمەتبار بدۆزنەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیریبکەن.

تۆمەتبارەکە کە بە پیتەکانی (ج، أ، ب) ناسراوە، لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەری تایبەتمەند راگیراوە. دوای گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان، رادەستی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.