چەند وێنەیەكی بنكەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێران بڵاوبوەتەوە سێ رۆژ لەمەوبەر جموجۆڵی نائاسایی لە بنكەكە تێبینی كراوە و سەرچاوەیەكیش دەڵێت، یۆرانیۆمی پێتێنراوەكە گوازراوەتەوە شوێنێكی سەلامەت. 

میدیا جیهانیەكان چەند وێنەیەكی مانگی دەستكردنی بنكەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێرانیان بڵاوكردوەتەوە كە سێ رۆژ لەمەوبەر تێبینی جمومۆڵی نائاساییان كردووە. 

ئاماژە بەوەشكراوە، لە دوروبەری بنكە ئەتۆمیەكە چەندین بارهەڵگر و بلدۆزەر وەستاون و هاتوچۆیان كردووە و پێدەچێت كەلوپەلی گرنگی ناو بنكەكە بۆ شوێنێكی تر بگوازنەوە.

هاوكات، سەرچاوەیەكی ئێرانی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، پێش هێرشەكەی ئەمریكا یۆرانیۆمی پیتێنراوی بنكەی ئەتۆمی فۆردۆیان بۆ شوێنێكی سەلامەت گواستوەتەوە.