ترەمپ: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناوبران
محەمەد رزگار
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وێران کراون و بەرنامە ئەتۆمییەکەشی کۆتایی هاتووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وێران کراون و رایگەیاند "بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کۆتایی هاتووە".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی، دوابەدوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سێ دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران، فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان، رایگەیاند، ئێران دەبێت بیر لە ئاشتی بکاتەوە.
وتیشی، ئیدارەکەی وەک تیمێک لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کاریان کردووە و جەختی لەوە کردەوە کە ئێران یان ئاشتی یان کارەساتی لە پێشە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا ئامانجی زۆر ماوە، بەڵام ئامانجەکانی ئەمشەو قورسترین ئامانجەکان بوون. هەروەها ئەمریکا بەهێزێکی زۆر زیاتر لەوەی ئەمشەو وەڵامی ئێران دەدەینەوە ئەگەر هێرشمان بکاتەوە سەر.
ئەمەش دوای ئەوەهات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە دەیەمین رۆژی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، رایگەیاند کە وڵاتەکەی دەچێتە نێو شەڕەکەوە.