ئەمریکا هێرشی کردەسەر سێ دامەزراوی ئەتۆمی ئێران و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت: سەرکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشێکی زۆر سەرکەوتوومان بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز، ئەسفەهان ئەنجامدا.

وتیشی، هیچ سوپایەکی تر لە جیهاندا نییە بتوانێت ئەو کارە بکات، بۆیە ئێستا کاتی ئاشتییە، هەروەها ئەم ساتە مێژوییە بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل و هەموو جیهان.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت ئێران دەستبەجێ بوەستێت ئەگەرنا هێرشی دیکەی دەکەینەوە سەر.

فۆکس نیوز ئاشکرایکردووە، ئەمریکا بە 30 ساروخی "تۆماهۆک" لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان بەکارهێناوە.

لە بەرانبەردا میدیاکانی ئێران رایانگەیاندووە، دامەزراوە ئەتۆمییەکان پێش ئەوەی هێرشیان بکرێتەسەر چۆڵکرابوون و یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراو گواستراونەتەوە.