نۆ وڵات لە جیهاندا خاوەنی چەکی ئەتۆمین
رەوەز
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
راپۆرتی نوێی ئاژانسی ئەسۆشییتەد پرێس ئاشکرای کردووە کە نۆ وڵات لە سەرتاسەری جیهاندا خاوەنی چەکی ئەتۆمین، لەوانەش 5 وڵاتی سەرەکی لە پێشەوەن.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەمەریکا، روسیا، چین، فەرەنسا و بەریتانیا وەک پێنج وڵاتی سەرەکی لە بواری خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی لە پێشەوەن.
ئەم پێنج وڵاتە بەڵێننامەی رێگریی لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمیان ئیمزاکردووە کە وڵاتانی دیکە پابەند دەکات هەوڵی بەدەستهێنانی ئەم جۆرە چەکە نەدەن. هاوکات، ئەو وڵاتانەی ئەتۆمیان هەیە، پێویستە گفتوگۆ بکەن لەسەر ئەوەی کە جگە لە مەبەستە ئاشتیانەکان، مەبەستی دیکەیان نەبێت، ئاژانسەکە وەک نۆیەم وڵات ناوی کۆریای باکوریشی هێناوە.
هیندستان و پاکستان لە دەرەوەی بەڵێننامەکە ماونەتەوە
هیندستان و پاکستان ئەو بەڵێننامەیان ئیمزا نەکردووە و لە ساڵانی رابردوودا پەرەیان بە پرۆژە ئەتۆمییەکانیان داوە.
هیندستان لە ساڵی 1974دا بۆ یەکەمجار ئەزموونی ئەتۆمییەکەی خۆی ئەنجامدا، دواتر لە ساڵی 1998دا جارێکی دیکە ئەم چەکە پڕمەترسییەی ئەزموون کردەوە. پاکستانیش بەدوای ئەودا چەند جارێک ئەزموونی ئەتۆمییەکانی خۆی کرد.
دۆخی ئێران و یۆرانیۆم
ئێران بەردەوام لەسەر ئەوە پێداگری دەکات کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەنها بۆ مەبەستی ئاشتیانە بەکاردێنێت. دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکاش دووپاتیان کردووەتەوە کە تاران لە ئێستادا بەدوای بۆمبی ئەتۆمیدا ناگەڕێت.
بەڵام، لەم ساڵانەی دواییدا ئێران یۆرانیۆمی بەڕێژەی سەدا 60 پیتاندووە، کە ئەمە نزیکە لە ڕێژەی سەدا 90 کە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی پێویستە.