ترەمپ: هەفتەی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت
رەوەز
١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ جەختی کردەوە کە ناتوانێت بە دڵنیاییەوە قسە لەسەر ئەوە بکات کە ئایا ئەمریکا هێرشدەکاتە سەر ئێران یان نا.
ترامپ وتی: "ئێران پەیوەندی پێمانەوە کردووە و داوای دانوستانی کردووە. ئێران روبەروی کێشەی زۆر بووەتەوە و دەیەوێت دانوستان بکات. جیاوازییەکی گەورە هەیە لە نێوان دۆخی ئێستا و یەک هەفتەی رابردوو".
وتیشی: "هەفتەی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت، رەنگە هەفتەکە تەواو نەکەین".
ترەمپ لە وەڵامدانەوەی پرسیارێکدا لەسەر رابەری ئێران عەلی خامنەیی وتی: "بەختێکی باش".
لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا: "ئێران دەبێت تەسلیم بێت و بەرنامە ناوەکییەکەی وازلێبهێنێت. نازانم ئێران چەندە بەرگە دەگرێت. توانا سەربازییەکانی ئێران بە شێوەیەکی گەورە زیانیان بەرکەوتووە".
بەردەوام بوو: "بە نەتەنیاهۆم گوت بەردەوام بێت".
لە کاتێکی پێشتردا، سەرۆکی ئەمریکا ئێرانی بانگهێشت کرد بۆ "تەسلیمبوونی بێ مەرج"، وتی سەبری تەواو بووە.
لە هەمانکداتدا عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی دەستپێشخەری ئەو جەنگە بووبێ کە لەگەڵ ئیسرائیل هەڵگیرساوە و وتی: "ئەو روداوە کاتێک رویدا کە بەرپرسانی ئێمە سەرقاڵی دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ بوون لەگەڵ ئەمریکا و هیچ نیشانەیەک لە جوڵەی سەربازی و سەخت لەلایەن ئێرانەوە نەبوو". هاوکات وتیشی: "ئەمریکییەکان کەسانی شارەزا لە سیاسەتەکانی ئەم ناوچەیەن دەزانن، دەستوەردانی ئەمریکا لەم بابەتەدا سەدا سەد بە زیانی ئەمریکا دەبێت؛ زیانێک کە زەرەرەکەی زۆر زیاتر دەبێت لەو زەرەرەی بە ئێران دەگات."