پێش کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ترەمپ و ناتانیاهۆ بەتەلەفۆن قسەیانکرد
رەوەز
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
سی ئێن ئێن رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل قسەی کردوە.
بەپێی ئەم میدیای ئەمریکییە، کۆبوونەوەی تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا یەک کاتژمێری خایاندووە و تیایدا ئەگەرەکانی بەردەم بەشداریکردنی ئەمریکا لە جەنگەکەدا تاوتوێکراوە.
لە هەمان کاتدا تۆڕی تەلەفزیۆنی سی بی ئێسی ئەمریکیش دەنگۆی ناکۆکی لە نێوان راوێژکارانی ترەمپ سەبارەت بە ئێران بڵاوکردەوە.
سی بی ئێس بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاوی کردەوە کە هیچ کۆدەنگییەک لە نێوان راوێژکارە نزیکەکانی تررمپ سەبارەت بە چۆنیەتی کارلێککردن لەگەڵ پرسی ئێراندا نییە.