دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی کۆمەڵەی حەوت لە کەنەداوە رایگەیاند کە ئامادەیی ئێران بۆ دانوستان نیشانەی ئەوەیە کە دەیەوێت ئاستی ئاڵۆزی لەگەڵ ئیسرائیل کەم بکاتەوە.

ترەمپ لە وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەنووساندا رایگەیاند: "بەڵام دەبوو ئەمەیان لە پێشتر بکردایە. من 60 رۆژم پێدان، لە رۆژی 61دا گوتم 'ئێمە رێککەوتنمان نییە'."

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی: "دەبێت رێککەوتن بکەن، ئەمەی رودەدات شتێکی ئازاربەخشە بۆ هەردوو لا، بەڵام دەڵێم ئێران لەم جەنگەدا سەرکەوتوو نابێت... دەبێت یەکسەر دانوستان بکەن پێش ئەوەی زوو بێت."

کاتێک پرسیار لە ترەمپ کرا سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی ئەمریکا بە شێوەیەکی سەربازی دەستوەردانی ناکۆکی نێوان تاران و تەل ئەبیب بکات، رەتی کردەوە سەرنج بدات و گوتی: "نامەوێت باسی ئەوە بکەم."

لە کاتێکی پێشتردا، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکی لەسەر پلاتفۆرمی "تروس سۆشاڵ"دا نووسیبووی: "ئێران و ئیسرائیل دەبێت بگەنە رێککەوتن، و دەگەن، وەک چۆن هندستان و پاکستانم واکرد رێککەوتن بکەن."