لەدوای هێرشە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجەکان لە ناو ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی بڕیاریان دا گەشتەکانیان بۆ وڵاتانی ناوچەکە بوەستێنن یان هەڵبوەشێننەوە.

لەم هەواڵەدا ناوی گرنگترین کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی دەخەینەڕوو کە گەشتەکانیان وەستاندووە یان ڕێڕەوەکانیان گۆڕیوە:

کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێگی یۆنانی:
هەموو گەشتەکانی بۆ تەل ئەبیب هەڵوەشاندووەتەوە، لەوانەش گەشتی بەیانی زووی رۆژی 12ـی تەمووز، هەروەها هەموو گەشتەکانیشی بۆ بەیرووت و عوممان و هەولێر هەتا بەیانی رۆژی 28ی حوزەیران.

ئێر بالتیک: ئەم کۆمپانیایە لە لاتڤیاوە رایگەیاند گەشتەکانی بۆ تێل ئەبیب هەتا 23ی حوزەیران هەڵوەشاندووەتەوە.

ئێرفڵۆت: کۆمپانیا روسیەکە رایگەیاند گەشتەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران هەڵوەشاندووەتەوە، هەروەها گۆڕانکاریشی لە ڕێڕەوەکانی تر کردووە کە بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەپەڕن.

ئێر یوروپا: کۆمپانیای ئیسپانی رایگەیاند گەشتەکانی بۆ تەل ئەبیب هەتا 31ـی تەمووز هەڵوەشاندووەتەوە.

ئێر فڕانس - کی.ئێل.ئێم: ئێر فڕانس گەشتەکانی بۆ تەل ئەبیب هەتا ئاگادارکردنەوەی تر وەستاندووە. کی.ئێل.ئێم هەموو گەشتەکانی بۆ تەل ئەبیب هەتا یەکی تەمووز هەڵوەشاندووەتەوە.

ئێر هیند: رایگەیاند ژمارەیەک لە گەشتە فڕۆکەوانییەکان ئاڕاستەیان گۆڕاوە یان گەڕێنراونەتەوە بۆ ئەو شارانەی لێیان فڕیون.

ئارکیا: کۆمپانیای ئیسرائیلی رایگەیاند هەموو گەشتەکانی هەتا 21ی حوزەیران هەڵوەشاندووەتەوە.

بڵووبێرد ئێرویز: کۆمپانیا یۆنانیەکە هەموو گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل لە 13 هەتا 21ی حوزەیران هەڵوەشاندووەتەوە و دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان 22 و30ی حوزەیرانی وەستاندووە هەتا دۆخی ئەمنی روندەبێتەوە. 

ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ گرژییە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل کە 13ـی مانگ بە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەسایەتییە سەربازییە باڵاکانی ئێران و بنکە ئەتۆمیەکان دەستیپێکرد.