تادێت ‌هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکتری زیاتر دەبێت و هەردوو وڵات بە موشەک و بۆردومان وەڵامی یەکدی دەدەنەوە، تارانیش دەڵێت: هەر وڵاتێک بەرگری لە ئیسرئیل بکات بە ئامانج دەیگرین.

لێپرسراوێکی ئێران بە کەناڵی سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، هێرشەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل چڕتر دەکەینەوە، هەر وڵاتێکیش رێگری بکات بە ئامانج دەیگرین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان ئێران مافی خۆیەتی وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بداتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت ئیسرائیل لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ئێران چەندین فەرماندەی سوپای پاسداران و زانای ئەتۆمی بە ئامانج گرت و چەندین بنکەی ئەتۆمی و سەربازیشی لەناوبرد.