بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران لەدوای كوژرانی حەسـ.ـەن نەسـ.ـروڵا پەرەپێدانی چەكی ئەتۆم و موشەكی بالیستی خێراتركرد، وتیشی توانای موشەكی و بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائیل.

بنیامین ناتانیاهۆ لە لێدوانەکەیدا وتی؛ نازانین ئێستا ئەمریکییەکان چی دەکەن و هەڵوێستیان چیدەبێت؛ بڕیارەکە لای خودی ترەمپە.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە هێرش دەکەینە سەر ئەو شوێنە مووشەک هاوێژانەی ئێران، کە لێیەوە دەکرێینە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، "كار دەكەین زیانی هێرشە چاوەڕوانكراوەكەی ئێران كەمبكەینەوە".