بۆ چوارەم رۆژ لەسەر یەك، خۆپیشاندانەكان دژی سیاسەتی كۆچ لە لۆس ئەنجلس بەردەوامە و تەكساسیشی گرتەوە. 

ئەمڕۆ خۆپیشاندانەكان هەردوو شاری دالاس و ئۆستنی لە ویلایەتی تەكساس گرتەوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیس توانیویانە خۆپیشاندان لە ناوەندەكانی كۆچبەرانی نایاسایی دوور بخەنەوە. 

لێپرسراوانی ئەمریكیش جەختیان كردووەتەوە لەوەی، نزیكەی 700 ئەندامی هێزی دەریایی لە لۆس ئەنجلس بڵاوكراونەتەوە، كە گەورەترین شاری ویلایەتی كالیفۆرنیایە. 

ناردنی ئەو هێزانە دوای ئەوە هات كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا فەرمانی دەركرد بە رەوانەكردنی دوو هەزار هێزی پاسەوانی نیشتمانی بۆ ئەو شارە، بۆ روبەڕوبوونەوەی خۆپیشاندەران و چەسپاندنی یاسا و ئارامی.

تا ئێستاش لە خۆپیشاندانەكانی شاری لۆس ئەجلسدا نزیكەی 60  كەس دەستگیركراون.