ناتۆ پێشبینی دەكات لە سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا روسیا هێرش بكاتە سەریان
لاڤە
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
مارك روتە سكرتێری گشتی پەیمانی ناتۆ رایگەیاند، رەنگە روسیا لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵدا هێرش بكاتە سەر ناتۆ و هاوپەیمانییەكەشیان خۆی بۆ ئەو هێرشە ئامادە دەكات.
مارك روتە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی، سەرباری ئەوەی توانای ئابوری روسیا 25 هێندەی ئابوری ناتۆ كەمترە، بەڵام چوار هێندەی ناتۆ چەك و تەقەمەنی بەرهەمدەهێنێت.
وتیشی، لە ئێستادا روسیا ناتوانێت هێرش بكاتە سەر ناتۆ، بەڵام لەماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی دیكەدا دەتوانێت و داواشی لە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانییەكە كرد ئامادەكاری بكەن و سیستمی بەرگری ئاسمانی و بەرهەمهێنانی تانك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و چەك و تەقەمەنی زیاتر بكەن.