سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئەرمینیا كۆبوەوە
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆك كۆماری ئەرمینیا تاو توێی پتەوكردنی پەیوەندیەكانی هەردو وڵاتیان كردو سەرۆك كۆماری عیراقیش جەختی لەبەهێزكردنی ئەو پەیوەندیانە كردوە .
لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە سێیەمین كۆنفرانسی ئوقیانوسی نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە شاری نیسی فەرەنسا بەڕێوەچوو، سەرۆك كۆماری د. لەتیف جەمال ڕەشید لەگەڵ ڤاهاگن خاتشاتوریان سەرۆك كۆماری ئەرمینیا كۆبووەوە و پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان عێراق و ئەرمینیا و چۆنیەتی پتەوكردنیان لە بواری جیاجیای جێی بایەخی هەردولا تاوتوێ كرا.
سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بە بەردەوامی گەشەسەندنی ئەم پەیوەندییانە و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەهێزتركردنی.
راشیگەیاند، بەو سەقامگیرییە كە عێراق بەخۆیەوە دەبینێ و هەروەها پەیوەندیی بەرچاوی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان، یارمەتیدەرە بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری و بەدیهێنانی بەرژەوەندیی باڵای عێراق و هاوبەشەكانی و چەسپاندنی ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام لە ناوچەكە و جیهاندا.
لای خۆیەوە سەرۆكی ئەرمینیا پابەندبوونی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و فراوانكردنی ئاسۆی نوێ لە بوارە جیاجیاكاندا و هەماهەنگیكردن لەسەر هەموو مەسەلەكانی جێی بایەخی هەردولا.