روسیا و ئۆكراین یەكەم قۆناغی ئاڵوگۆری دیلەكانیان جێبەجێكرد .

وەزارەتی بەرگری روسیا ئاشكرایكردوە، لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەی ئیستەنبوڵ و لە  یەكەم قۆناغدا ، ژمارەیەك دیلی جەنگیان لەگەڵ ئۆكراین ئالوگۆڕ كردوە  و  قۆناغی یەكەمیش ئەو دیلانەی گرتوەتەوە كە تەمەنیان لە 25 ساڵ كەمترە .

ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینیش رایگەیاندووە ، لە نێو ئەو دیلانەدا كە گەرێندراونەتەوە ژمارەیەك بریندار هەن كە هەندێكیان برینەكانیان سەختە و دوپاتیشیكردۆتەوە كە پرۆسەی ئاڵوگۆری دیلەكان لە رۆژانی داهاتووشدا بە چەند قۆناغێك بەردەوام دەبێت

لە كۆبونەوەكانی روسیا و ئۆكراین كە دووی ئەم مانگە لە ئیستەنبوڵ بەرێوەچوو ، رێككەوتن كرا لەسەر دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاڵوگۆری دیلەكان  تا بە چەند قۆناغێك هەردولا دیلەكانیان وەربگرنەوە .