وەزارەتی دەرەوەی چین: کورد نەتەوەیەکی گرنگە لە مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا
سام
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥




سام
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
لەیلا عەبدوڵا بە سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان هەڵبژێردرا
لەیلا عەبدوڵا چالاکوانێکی دیاری بواری مافەکانی ژنانە و ئەندامانی دەستەی گشتی (سەرکردایەتی) یەکیتی ژنانی كوردستان بووە لە نێو یەکێتی ژنان.
لەیلا عەبدوڵا ئەندامی پێشووی سكرتارییەتو بەرپرسی لقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان و لێپرسراوی لانەی ئارام بۆ داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێكرا و توێژەری كۆمەڵایەتیو خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە بەشی كۆمەڵناسی زانكۆی سلێمانی.
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغە دەبێت.
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، لەبەر دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ و سەلامەتی گەشتیاران، لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گەشتیاریی و سەیرانگەکان قەدەغەیە.
بە شێوەیەکی گشتی هاتوچۆ لە سەرجەم بۆنەکاندا و بۆ کەمکردنەوەی روداوەکانی هاتوچۆ و دروستنەبوونی قەرەباڵغی، هاتوچۆی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێل لە شوێنە گەشتیارییەکاندا قەدەغە دەکات.
کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای رۆژانی جەژن بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، کەش جێگیر دەبێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
سبەینێ هەینی، کە یەکەم رۆژی جەژنە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرزتر دەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی عیراقیش، رۆژی شەممە و یەکشەممە، ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.
ئەويش هاتووە، رۆژی دووشەممە و کۆتا رۆژی جەژن، ئاسمانی هەرێم هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش لە بەرزیدا دەمێننەوە.
بەرترزین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ هەینی:
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 35 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی