هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغە دەبێت.

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، لەبەر دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ و سەلامەتی گەشتیاران، لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گەشتیاریی و سەیرانگەکان قەدەغەیە.

بە شێوەیەکی گشتی هاتوچۆ لە سەرجەم بۆنەکاندا و بۆ کەمکردنەوەی روداوەکانی هاتوچۆ و دروستنەبوونی قەرەباڵغی، هاتوچۆی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێل لە شوێنە گەشتیارییەکاندا قەدەغە دەکات.