لەیلا عەبدوڵا بە سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان هەڵبژێردرا
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
لەیلا عەبدوڵا بە سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان هەڵبژێردرا
لەیلا عەبدوڵا چالاکوانێکی دیاری بواری مافەکانی ژنانە و ئەندامانی دەستەی گشتی (سەرکردایەتی) یەکیتی ژنانی كوردستان بووە لە نێو یەکێتی ژنان.
لەیلا عەبدوڵا ئەندامی پێشووی سكرتارییەتو بەرپرسی لقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان و لێپرسراوی لانەی ئارام بۆ داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێكرا و توێژەری كۆمەڵایەتیو خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە بەشی كۆمەڵناسی زانكۆی سلێمانی.