شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ پەروین بوڵدان: هەوڵە بێووچانەکانی بۆ زامنی یەکڕیزی و دادپەروەری و ئاشتی جێی شانازییە
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق بەبۆنەی دەستنیشانکردنی پەروین بوڵدان، بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستە کرد و رایگەیاند، سەرکردایەتیکردن و هەوڵە بێووچانەکانی بۆ زامنی یەکڕیزی و دادپەروەری و ئاشتی جێی شانازی و پێزانینە.
دەقی پەیامەکەی:
"پیرۆزبایی لە خاتوو پەروین بوڵدان دەکەم بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارلەمانی تورکیا.
سەرکردایەتیکردن و هەوڵە بێووچانەکانی بۆ زامنی یەکڕیزی و دادپەروەری و ئاشتی جێی شانازی و پێزانینە.
هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ ئەخوازم لە بنیاتنانی دوارۆژێکدا کە هەموو پێکهاتەکانی گەل لەخۆبگرێت، بەتایبەت پرۆسەی ئاشتی کە ئێستا کەوتۆتەگەڕ".