قوباد تاڵەبانی بۆ مەرگی هونەرمەند قەرەنی جەمیل: کۆچکردوو هونەرمەندێکی دڵسۆز و بەئەزمونی بواری هونەری شێوەکاریی بوو
رەوەز
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری کورد، "قەرەنی جەمیل"ەوە پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادە و هاوڕێیانی کۆچکردو کرد.
دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی:
بەڕێزان خانەوادە و هونەرمەندان و هاوڕێیانی کۆچکردوو قەرەنی جەمیل
زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی هونەرمەندی شێوەکاری دیاری کوردستان (قەرەنی جەمیل)م بیست.
کۆچکردوو مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەولێر و هونەرمەندێکی دڵسۆز و بەئەزمونی بواری هونەری شێوەکاریی بوو کە دەیان پیشانگەی لە وڵاتانی دەرەوە بۆ تابلۆ ناوازەکانی کردبۆوە و ژمارەیەکی زۆریش هونەرمەند لەسەر دەستییان پەروەردە کران، بۆ هەتایە جێگەدەستی لەبوارەکەدا دیاردەبێت.
بۆ ئەم کۆچە، هاوبەشی خەمی خانەوادە و هونەرمەندان و ئازیزانیم و پرسەو سەرەخۆشیان لێ ئەکەم. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا اليه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران