لەماوەی مانگی رابردوودا رێژەی مایەپوچبوونی کۆمپانیاکان لە سوید رووی لە زیادبوون کردووە، بەتایبەتیش لەدوای سەپاندنی باجە گومرگییەکان کە نادڵنیایی لای بازرگانان دروست کردووە و کاریگەریشی کردووەتە سەر خەرجی بەکاربەران.

ئاژانسی هەواڵیی بلومبێرگ بە پشتبەستن بە داتاکانی کۆمپانیای کریدیت سەیف ئای سێڤردیچی سویدی بۆ پێدانی قەرز، رایگەیاندووە، ئەو کۆمپانیایانەی لە ماوەی مانگی رابردوودا لە سوید مایەپوچبوونی خۆیان راگەیاندووە گەیشتووەتە نزیکەی 906 کۆمپانیا، لەکاتێکدا لە هەمان مانگی ساڵی رابردوودا ژمارەی کۆمپانیاکان بەرێژەی 3٪ زیادی کردبوو.

بەوەش ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لەو وڵاتە مایەپوچ بوون گەیشتووەتە چوار هەزار و 616 کۆمپانیا.

ئەگەرچی رێژەی مایەپوچبوونی کۆمپانیاکان تاوەکو ئەم ساتە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو نزیکە لەیەکەوە، بەڵام ئەوەی ئەو جیاوازییەی دروست کردووە زۆری ژمارەی مایەپوچبوونەکانە تەنها لەماوەی مانگی ئایاردا.

لەوبارەیەوە هێنریک ڤاکۆپسن سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای کریفیت سەیف باسی لەوەکردووە، هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستەی لەرووی ئابوورییەوە خۆشگوزەرانی بەدەست بهێنن، ئەوەش بەتایبەتی لە بازرگانییە بچوک و تاکە کەسییەکاندا دەردەکەوێت.