سەرۆكی ئۆكراین خەجتی كردەوە لەگەڵ سەرۆكی توركیا گفتوگۆیان كردووە و باسیان لە كۆبوونەوەی چوارقۆڵی نێوان ئۆكراین و روسیا و ئەمریكا و توركیا كردووە بۆ راگرتنی شەڕ.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، ئالوگۆڕكردنی زیندانیەكانی نێوان روسیا و ئۆكراین كە لە دانوستانەكانی ئیستەنبوڵ لەسەری رێككەوتن گرنگ  بووە، بەڵام بەرەوپێشچوونی زیاتر پێویستی بە ئاگربەست هەیە، بۆیە پێویستە دەستبەجێ شەڕ و كوشتار رابگیرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا كیێڤ هەڵسەنگاندن بۆ ئەو هەلومەرجانە دەكات كە تیایدا قایل دەبێت بە خولی دووەمی دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ روسیا.

خولی یەكەمی دانوستانەكانی نێوان روسیا و ئۆكراین بووە هۆی گەیشتن بە رێككەوتن بۆ ئاڵوگۆڕێكی بەرفراوانی زیدانییانی نێوانیان. چاوەڕوانیش دەكرێت هەردوولا وەفدی تر بەئامانجی دانوستانی زیاتر بنێرنە ئیستەنبوڵ.