ترەمپ: لەگەڵ ئێران لە گەیشتن بە رێککەوتن نزیکین
محەمەد رزگار
٣٠ی ئایاری ٢٠٢٥
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: لە داهاتوویەکی نزیکدا دەرفەتی گەیشتن بە رێککەوتنمان لەگەڵ ئێران هەیە و ناکرێت تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی کە ئیلۆن مەسک ئامادەیی بوو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە رێککەوتن لەسەر غەززە نزیک بووینەتەوە، ئەمڕۆ یان سبەی ئاگادارتان دەکەمەوە.
سەبارەت بە دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەری هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا لەگەڵ ئێران رێکبکەوین، هەروەها ناکرێت تاران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی. وتیشی، زۆرباش دەبێت لەگەڵ ئێران بگەینە رێککەوتن بەبێ ئەوەی بۆمب بخەینە خوارەوە.
جێگەی ئاماژەیە ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا میوانداری ئیلۆن مەسکی کرد لە کاتێکدا ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە کۆشکی سپی کۆتایی هات و ترەمپ رایگەیاند: مەسک هاوبەشە لە زۆرێک لە سەرکەوتنەکانی ئەمریکا لە چەند مانگی رابردوودا تۆماریکردووە.