دادگای باڵای ئەمریکا رێگە بە ترەمپ دەدات مافی مانەوەی زیاتر لە 500 هەزار کۆچبەر هەڵبوەشێنێتەوە، کە لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی پێشوی ئەمریکاوە پێگەی یاساییان پێدراوە.

بەپێی تۆمارێکی دادگا، دادگای باڵای ئەمریکا ئەمڕۆ رێگەی بە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ داوە کە پێگەی یاسایی زیاتر لە 500 هەزار کۆچبەری ئەمریکای لاتین هەڵبوەشێنێتەوە.

ئیدارەی ترەمپ لە مانگی سێی ئەمساڵدا رایگەیاندبوو مافی یاسای مانەوەی زیاتر لە 500 هەزار کۆچبەر لە کوبا، هایتی، نیکاراگوا و ڤەنزوێلا کۆتایی پێدەهێنن، کە بەپێی بەرنامەیەک لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی پێش خۆیەوە دەستیپێکردووە و پێگەی یاساییان پێدراوە.

بڕیارەکەی دادگا تا ئێستا ئیمزا نەکراوە، بەڵام لەگەڵیدا ناڕەزایەتی بەشێکی زۆر لە دادوەرەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە و هۆشدارییانداوە لە دەرئەنجامە خراپەکانی هەڵوەشاندنەوەی ژیانی نزیکەی نیو ملیۆن کەس لەکاتێکدا بەشێوەی یاسایی لە ئەمریکا ماونەتەوە.