نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاند، بە ئەگەرێكی زۆرەوە تا ساڵی 2029 رێژەی گەرمبونی گۆی زەوی 1.5پلە تێدەپەرێنێت.

فەرمانگەی كەشناسی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێكی ساڵانەی كەشوهەوادا كە بۆ رێكخراوی كەشناسی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەی كردووە رایگەیاندووە، ڕێژەی گەرمبوونی زەوی لە ئاستێكی بەرزی مێژووییدا دەمێنێتەوە، دوای ئەوەی پلەی گەرمی هەسارەی زەوی لە ساڵانی 2023و 2024 بەرزترین پلەی تۆماركردوە.

راشیگەیاند، بە پێی ئەو راپۆرتەی ئەو فەرمانگەیە ئامادەیكردوە بۆ 10 ساڵی داهاتوو هیچ ئەگەرێكی ساردبوونەوەی گۆی زەوی تۆمارنەكراوە بە ئەگەرێكی لە 70% وە لە ساڵی 2029دا رێژەی گەرمبوونی گۆی زەوی 1.5پلە تێدەپەرێنێت.

بەڵام لە هەمانكاتیدا، زۆرێك لە شارەزایانی كەشوهەوا ئەو راپۆرتەی فەرمانگەی كەشناسی بەریتانیا رەتدەكەنەوە چونكە بە وتەی ئەوان هێشتا دەردانی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن دەستی بە دابەزین نەكردووە و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە ئەوەش وا دەكات گەرمبونی زەوی لە ئاستێكدا بوەستێت.

  ئەوەش لەكاتێكدایە وشكەساڵی كە لە ئیٍستادا زۆرینەی وڵاتان  لە نێویاندا عیراق  پێوەی دەناڵینن یەكێكە لە هۆكارەكانی گەرمبوونی گۆی زەوی.