مێدڤێدێڤ: شتە خراپەکە جەنگی جیهانی سێیەمە و هیوادارین سەرۆکی ئەمریکا لەوە تێبگات!
محەمەد رزگار
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥
مێدڤێدێڤ وەڵامی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت: شتە خراپەکە جەنگی جیهانی سێیەمە و هیوادارین سەرۆکی ئەمریکا لەوە تێبگات.
دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وەڵامی قسەکانی ترەمپ دەداتەوە کە وتی: پوتن یاری بە ئاگر دەکات و شتە خراپەکان لە روسیا رودەدەن، مێدڤێدێڤ دەڵێت: تەنها یەک شت بە خراپ دەزانم ئەویش جەنگی جیهانی سێیەمە و هیوادارین ترەمپ درک بەو بابەتە بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا یاری بە ئاگر دەکات، ئەمەر منیش نەبومایە زۆر شتی خراپ بەسەر روسیادا دەهات.
هاوکات سەرۆكی ئەمریكا هۆشداریی توند دەداتە سەرۆكی روسیا و هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر مۆسکۆدا دەكات.