لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەنێو ئاهەنگێکی هاندەران دا و بەهۆیەوە 53 کەس بریندار بوون کە لەناویاندا منداڵ هەیە.

کە هەواداران بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەکەیان لە خولی پریمیەر لیگ سازیان کردبوو.

پۆلیسی مێرسیساید رایگەیاند کە چەندین کەس لەم روداوەدا بریندار بوون و شۆفێرەکە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردووە.

بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە، شۆفێرەکە پیاوێکی 53 ساڵەیە و خەڵکی لیڤەرپوولە، بەڵام پۆلیس هیچ زانیارییەکی دیکەی لەسەر ناسنامەکەی بڵاونەکردووەتەوە.

لێدوانی فەرمی بەرپرسانی بەریتانیا:

کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، روداوەکە بە "مەترسیدار" ناودەبات و دەڵێت: "دەمەوێت سوپاسی پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن بکەم بۆ وەڵامدانەوەی خێرا و بەردەوامیان بۆ ئەم روداوە شۆکهێنەرە."

هاوکات پۆلیس داوا لە هاوڵاتییان دەکات؛ زانیاری و ڤیدیۆی دڵتەزێن بڵاونەکەنەوە، هەر زانیارییەکیش لەبارەی رووداوەکە دەزانن پەیوەندییان پێوە بکەن.

روداوەکە لەکاتێکدا رویدا کە هاندەرانی یانەی لیڤەرپوول بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەکەیان لە خولی ئینگلیزی کۆ بوونەتەوە بۆ ئاهەنگ گێڕان.