سەرۆکی فەرەنسا هەڵوێستی خۆی بۆ  گرتە ڤیدیۆکەی نێوان خۆی و ژنەکەی راگەیاند کە تێیدا ژنەکەی دەستی بەر دەموچاوی دەکەوێت، ماکرۆن دەڵێت: جیهان بە هەڵە لێکیدەداتەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە کەناڵی BFMTV ی فەرەنسی راگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین ڤیدیۆ بڵاوبووەتەوە و بە هەڵە لێکدراونەتەوە، لە یەکەم ڤیدیۆدا پارچەیەکم بەدەستەوەیە لەسەر مێزەکەم، بەڵام دەوترا مادەی هۆشبەر بوو.

وتیشی، ڤیدیۆیەکی دیکە تێیدا دەستی لەدەستی ئەردۆغاندایە ئەمەش بووە مایەی قسەوباسی سیاسی.

ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکرد،: ئێستا ڤیدیۆیەکی نوێ هەیە کە نیشان دەدات ژنەکەم زللـەیەکم لێدەدات، بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە ئێمە گاڵتەمان دەکرد لەگەڵ یەکتری. سەیرە چۆن دەبێتە مەسەلەیەکی گەورە.

سەرۆکی فەرەنسا راشیگەیاند: هەموو ڤیدیۆکان راستن، بەڵام خەڵک لێکدانەوەی هەڵەیان بۆ دەکات. ئەمە نیشانەی ئەو جیهانەیە کە تێیدا دەژین، زۆر کەس کاتیان بە شیکردنەوەی ئەم شتانە بەفیڕۆ دەدەن.