سەرۆکی ئەمریکا جەخت لە بڕیارەکەی دەکاتەوە بۆ رێگریکردن لە وەرگرتنی خوێندکارە بیانییەکان لە زانکۆی هاڤارد و دەڵێت: نزیکەی ٪31ی خوێندکارەکانی لە وڵاتانی بیانییەوە دێن، لەکاتێکدا ئەو وڵاتانە هیچ پارەیەک بە ئەمریکا نادەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس بڵاویکردەوە، نزیکەی ٪31ـی خوێندکارەکانی زانکۆی هاڤارد لە وڵاتانی بیانەوە دێن، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەو وڵاتانە بە دۆستی ئەمریکا نازانرێن، هیچ پارەیەکیش نادەن بۆ پەروەردەکردنی خوێندکارەکانیان و هیچ نیازێکیان نییە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەن!؟

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ملیارەها دۆلار بۆ زانکۆی هارڤارد دابین دەکەین، بەڵام زانکۆکە شەفاف نییە. داوای لە دامەزراوەی پەروەردەیی کرد واز لە داوای پشتیوانی لە حکومەتی فیدراڵی بهێنێت.

ئەم بڕیارەی ترەمپ بەشێکە لە زنجیرەیەک کار کە دژی زانکۆی هارڤارد ئەنجامی داوە، ئەو زانکۆیەی 162 خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی بەرهەمهێناوە.