بەرپرسێکی پلەباڵای هێزی ئاسمانی روسیا باسی لە گەشتەکەی ڤلادیمێر پوتن کردووە بۆ ناوچەکانی شەڕ لەگەڵ ئۆکراین و دەڵێت، ئۆکراین بە درۆن هێرشیکردووەتە سەر هێلیکۆپتەرە تایبەتەکەی پوتن.

یوری داشکین جەنەڕاڵی سەرەکی هێزی ئاسمانی روسیا بە ئاژانسی ریا نۆڤۆستی روسی راگەیاندووە، لەکاتی گەشتەکەی 2ی ئەم مانگەی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا بۆ ناوچەکانی شەڕ لەگەڵ ئۆکراین، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئۆکارینەوە هێرشی کراوەتە سەر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پوتن گەشتەکەی لە 20ی ئەم مانگەوە دەست پێ کرد بۆ هەرێمی کورسک، بەڵام لەناکاو فڕۆکەکەی پوتن خۆی لەناو هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا بینییەوە.

دەشڵێت، "دوژمن هێرشێکی بێوێنەی دەست پێ کرد"، ئەوەشی خستە روو، راستەوخۆ هێرشەکە لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە وەڵام دراوەتەوە و 46 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی تێشکێنراون.

لەبارەی تەندروستی پوتنیشەوە رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتن سەلامەتە و لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی پێ نەگەیشتووە، گەشتەکەشی بە گەشتێکی سەرکەوتوو و بێوێنە ناوهێنا.