هاوسەرۆكی گشتی دەم پارتی رایگەیاند، 100 ساڵە پەیوەندییەكانی كورد و تورك زیانی پێگەیشتوە و پێویستە ئەو پەیوندییانە چاك بكرێنەوە و كورد بە یاسا مافی یەكسانی لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكەی توركیا هەبێت.

تونجەر باقرخان، هاوسەرۆكی گشتی پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلان دەم پارتی  دەلێت، لە توركیا زیاتر لە 13 سەرۆك شارەوانیی دەم پارتی دورخراونەتەوەو ژمارەیەكیشیان زیندانی كراوە، بۆیە پێویستە لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا و بە یاسا سەرجەمیان ئازد بكرێن و بگەڕێنەوەی سەر كارەكانیان.

وتیشی تائێستا پرسی كورد لە توركیا بە یاسا و دەستور چارەسەر نەكراوە و پێویستە مافەكانی كورد لە پەرلەمان بەیاسا بپارێزرێن.