لێپرسراوێكی ئەمریكی ئاشكرایدەكات، ئیدارەی ترەمپ بەنیازی كەمكردنەوەی سزاكانی سەر ئێرانە بۆ ئەوەی بگەن بە رێككەوتن لەبارەی راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم. 

رۆژنامەی ئیسرائیل هیوم لە زاری لێپرسراوێكی ئەمریكی كە نەیویستوە ناوی ئاشكرا بكرێت بڵاویكردۆتەوە، لە ئێستادا ئیدارەی ترەمپ رەشنوسی رێككەوتنێكی سەرەتایی داوەتە تاران، كە بەپێی بەندەكانی ئەو رێككەوتنە پێویستە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێ، لە بەرامبەریشدا ئەمریكا سزاكانی سەر ئێران كەمدەكاتەوە.

ئەو لێپرسراوەی ئەمریكا ئەوەشی خستوەتەروو، ئەمریكا ئەوەی بە روونی بە ئیران ووتوە كە هیچ كات واز لە مەرجی راگرتنی تەواوەتی پێتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن تارانەوە ناهێنێت، ئەوەش كاردانەوەی نەرێنیی لای تاران دروستكردووە.