وەزارەتی ناوخۆی سعودیە سزای دارایی لە دژی 15 كەس دەركرد كە 61 یان بە نایاسایی گواستووەتەوە بۆ مەككە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە بڵاویكردەوە، 15 كەسیان دەستگیر كردووە كە بەپێچەوانەی یاسا و رێسا كارپێكراوەكان 61 كەسیان لە شاری مەدینەوە گواستوەتەوە بۆ مەككە بە ئامانجی ئەنجامدانی فەریزەی حەج.

راشیگەیاند، ئەو كەسانە بێجگە لەوەی دەستگیركراون بە بڕی 100 هەزار ریاڵی سعودیش سزای دارایی دراون.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسانەش كە بە نیاز بوون حەج بە رێگای نایاسایی ئەنجامبدەن سزای دارایی دەدرێن كە بڕەكەی دەگاتە تا 20 هەزار ریاڵی سعودی.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە داوای لە سەرجەم هاوڵاتییانی وڵاتان و دانیشتوانی وڵاتەكەی كردووە پابەند بن بە رێنماییەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی حەج.