لە کەمپێکی سودان 13کەس گیانیان لەدەست دا
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥
پۆلیسی گەرمیان دوو کەسی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و هەڕەشەکردن دەستگیردەکات و رایدەگەیەنێت، یەکێک لە تۆمەتبارەکان خۆی وەک ژن ناساندووە و پیاوانی هەڵخەڵەتاندووە و هەڕەشەی لێکردوون، لە بەرانبەر سڕینەوەی ڤیدیۆ و وێنەکانیان داوای پارەی لێکردوون.
عەقیدی پۆلیس سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کەسێک بەپێی 'مادەی دوو' لە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە دەستگیرکراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان (نووسینگەی نەهێشتنی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان)، تۆمەتبارێکی تری دەستگیرکردووە کە دانیشتووی شارۆچکەی هەریرە و بەپێی مادەی (430) لە یاسای سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
راشیگەیاند، ئەو تۆمەتبارە لە رێگەی هەژمارێکی ساختەی فەیسبووکەوە بە ناوی "Bexall Jamal"، خۆی وەک ژن ناساندووە و هەستاوە بە هەڵخەڵەتاندنی پیاوان، پاشان هەڕەشەی لێکردوون و لە بەرانبەر سڕینەوەی گرتە ڤیدیۆ و وێنەکانیاندا داوای پارەی لێکردوون و بەو شێوەیە پارەی لە چەندین کەس سەندووە، لە ئێستاشدا تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
لەکۆتاییدا، پۆلیسی گەرمیان داوا لە هاووڵاتیانی سنورەکە دەکات، ئەگەر هەر کەسێک لەلایەن ئەم هەژمارەی فەیسبووکەوە هەڵخەڵەتێنراوە، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بکات بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارەکە.
رەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەران وەرگیراوە بۆ دابەشکردنی 200 لیتر نەوت بە نرخی پاڵپشتیکرا بۆ هەر ماڵێکی ناوچە شاخاوییەکان.
ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایانگەیاند: رەزامەندی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وەرگیراوە بۆئەوەی 200 لیتر نەوت بۆ هەر ماڵێکی ناوچە شاخاوییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو دابەشبکرێت.
ئاماژەیان بەوەشداوە: 110 ملیۆن لیتر نەوت بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دابینکراوە، هەروەها 140 ملیۆن لیتر نەوت بۆ پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر.
سەرۆکی روسیا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی هەڵسەنگاندن دەکات بۆ کارکردنی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە پرۆژەکانی وزە لە ناوچەی جەمسەری باکوور، کە تێیدا روسیا بەرهەمهێنان لە وزەدا دەکات.
لە وتارێکیدا لە هەشتەمین لوتکەی کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری غاز کە لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هاوکاریی تەکنەلۆژی لە بواری غازی سروشتیدا و هەروەها ئامادەیە ئەو تەکنەلۆژیایانەی پەرەی پێداون، لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا هاوبەشی پێبکات.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکی روسیا وتی، "تا ماوەیەکی پێش ئێستا هاوبەشەکانمان لە ئەوروپاوە لە کێڵگەکانماندا لەگەڵمان کاریان دەکرد، لە کاتێکدا هاوبەشە چینییەکانیشمان بەردەوامن لە کارکردن، لە ئێستاشدا هەڵسەنگاندن بۆ کارکردنی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا دەکەین."
هاوکات ئاماژەی بە پێگەی وڵاتەکەی لە بازاڕی جیهانیدا کرد و رایگەیاند، روسیا لە یەدەگی غازی سروشتیدا لە پلەی یەکەمی جیهاندایە و لە بەرهەمهێنانیشدا لە پلەی دووەمدایە، هەروەها بەردەوامە لە بەهێزکردنی سەربەخۆیی تەکنەلۆژی لە کەرتی وزەدا.