سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت:هێرشە بەرفراوانەکانی روسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی بالیستی ئاماژەیە بۆ رێگریکردن لە ئاگربەست.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، هێرشە بەرفراوانەکەی روسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی بالیستی بۆ سەر کیێڤ لە شەوێکدا، بەڵگەی زیاترە بۆ ئەوەی مۆسکۆ رێگری لە رێککەوتنی ئاگربەست بکات.

وتیشی: لەگەڵ هەر هێرشێکی لەو جۆرە، هەموو جیهان لەلای رووندەبێتەوە کە مۆسکۆ هۆکاری درێژکردنەوەی شەڕەکەیە.

زیلینسکی داوای سەپاندنی سزای نێودەوڵەتی زیاتری بەسەر روسیادا کرد و رایگەیاند، مۆسکۆ ناچار دەبێت بە ئاگربەست رازی بێت ئەگەر سزای زیاتر بەسەر کەرتە سەرەکییەکانی ئابووری روسیادا بسەپێندرێت.

جێگەی ئاماژەیە، هێشتا هەردوو وڵات لەسەر وادەیەک بۆ خولێکی دیکەی دانوستانەکان رێکنەکەوتوون، سەرەڕای ئەوەی روسیا جەختی لەوەکردەوە بەردەوامە لە دانوستانەکان و بەڵێنیشی داوە مەرجەکانی خۆی بۆ ئاگربەست پێشکەش بە لایەنی ئۆکراینی بکات.