ئەمریكا: دانوستانەكان لەگەڵ ئێران ئەرێنی بوون و قۆناغی باشیان بڕیوە
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥
كۆشكی سپی رایگەیاند، دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران ئەرێنیی بووە و ترەمپ پێی وایە ئەو دانوستانانە لەسەر رێڕەوی خۆی و هەنگاوی باشیان بڕیوە..
كارۆلین لێڤێت، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكان گەشبینە بەو دانوستانانە و پێی وایە پێنج خولی دانوستان لەگەڵ ئێران هەنگاوی باشی بڕیوە و رێككەوتن لەگەڵ تاران دەتوانێت ئەنجامی باشی لێبكەوێتەوە.
لێدوانی وتەبێژی كۆشكی سپی لە كاتێكدا دانوستانەكانی خولی پێنجەمی نێوان ئەمریكا و ئێران رۆژی رابردوو لە رۆما بە نێوەندگیریی وەزیری دەرەوەی عوممان زیاتر لە سێ سەعاتی خایاند و عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی رایگەیاند، پیشەییترین قۆناغی دانوستانەكان بوەە و داواكاری وبنەماكانی ئێرانیان بەڕوونی خستووەتەروو.
عراقچی وتیشی بەهۆی دەستپێشخەرییەكانی عوممانەوە پێدەچێت دانوستانەكان بەرەوپێشچوونی باش بەخۆیانەوە ببینن، بەڵام كێشە و گرفتەكان لەوە ئاڵۆزترن بە چەند كۆبوونەوەیەك بگەنە ئەنجام.