شمشێرێكی تایبەتی مێژوویی ناپلیۆن لە زیادكردنی گشتیدا لە پاریس بە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

دەڵاڵانی هۆتێل دراوێت كە خانەیەكی بەناوبانگی زیادكردنی گشتییە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا رایانگەیاند، ئەو شمشێرەی ناپلیۆن بۆناپارت ئیمپراتۆری پیشووتری فەڕەنسا ساڵی 1802 بەتایبەت داوای كردبوو و بەدرێژایی حكومڕانیەكەی لای خۆی هێشتیەوە، لە زیادكردنی گشتیدا كە لەلایەن كۆمپانیای جیكێلۆوە رێكخرابوو بە پێنج ملیۆن 280 هەزار دۆلار فرۆشرا.

ئاماژەیان بەوەش كرد، لە سەرەتادا كە شمشێرەكە بۆ زیادكردن خرایەڕوو چاوەڕوان دەكرا نرخەكەی لەنێوان 800 هەزار بۆ ملیۆنێك و 100 هەزاردا بێت، بەڵام بەشداربووان بەپەرۆشەوە ئامادەییان دەربڕی پێنج هێندەی ئەو بڕەی پێبدەن.

دەڵاڵانی دراوێت دەڵێن، شمشێرەكە دەچێتە ریزبەندی هەرە دەگمەنترین و بەنرخترینی ئەو كەرەستانەی ناپلیۆن بەكاریهێناون.
ئەوەش لەكاتێكدایە، مانگی رابردوو نامەیەكی دەستنووسی ناپلیۆن بە نزیكەی 30 هەزار دۆلار فرۆشرا كە تێیدا ناپلیۆن رەتیكردووەتەوە لە كەیسی رفاندنی پاپا پیۆسی حەوتەم لە ساڵی 1809دا تێوەگلابێت.