لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی 11 هەزار کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیزەوە گەیشونەتە بەریتانیا.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 11 هەزار کۆچبەر لەرێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە گەیشتونەتە بەریتانیا.

دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی ئامارەکان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو گەیشتنی کۆچبەران بە بەریتانیا لە رێگای کەناڵی ئینگلیزەوە، بە ڕیژەی لە ٪40 زیادیکردووە.

جێگەی ئاماژەیە، حکومەتی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی ستارمەر لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ئاشکرایکرد، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی نیشتیمانی کۆنترۆڵکردنی سنورەکانی بەهێزتر دەکات.