عەباس عراقچی: کاتی ئەوە هاتووە بڕیارێک بدەین
محەمەد رزگار
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٥
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: دۆزینەوەی رێگایەک بۆ گەیشتن بە رێککەوتن کارێکی ئەستەم نییە، راشیگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە بڕیارێک بدەین.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێش بەڕێکەوتنی بۆ رۆما پایتەختی ئیتاڵیا بۆ ئەنجامدانی دانوستانەکان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، لە خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا، کاتی ئەوە هاتووە بڕیارێک بدەین، هەروەها ئەگەر ئەمریکا رێگری لە پیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاتەکەمان بکات هیچ رێککەوتنێک دروست نابێت.
عراقچی وتیشی، دۆزینەوەی رێگایەک بۆ گەیشتن بە رێککەوتن کارێکی قورس نییە و راتان ئامادەیە بۆ پشکنینی زیاتری دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بۆ دەربازبوون لە ئاستەنگەکانی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.
جێگەی ئاماژەیە، لە 12ی نیسانەوە، چوار خولی دانوستان بە نێوەندگیری عوممان لە نێوان وەفدی ئێران بە سەرۆکایەتی عراقچی و وەفدی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ترەمپ بەڕێوەچووە. سەرجەم دانوستانەکان بە ئەرێنی وەسف کراون.