سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: هێرشەکەی سەر دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن توشی شۆکی کردین، لەمەودوا ئاسایشی باڵیۆزخانەکانمان لە هەموو جیهان بەهێزتر دەکەین.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بەرانبەر ئەو هێرشەی کە بەهۆیەوە دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە روداوێکی تەقەکردندا لە نزیک مۆزەخانەی جولەکەکان لە واشنتۆن کوژران توشی شۆک بووینە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسایشی لە باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە سەرانسەری جیهان بەرزدەکرێتەوە.

ناتانیاهۆ وتیشی، تەقەکردنەکەی واشنتۆن بەڵگەیە لەسەر 'هاندانی توندوتیژانە' دژی ئیسرائیل

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هێرشەکەی بە "تیرۆریستی" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە "ئیسرائیل تەسلیمی تیرۆر نابێت".