ئێران رەزامەندی نیشاندا بۆ بەشداریكردن لە خولی پێنجەمی دانوستانەكان
یەحیا
٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥
ئێران رەزامەندی نیشاندا بۆ بەشداریكردن لە خولی پێنجەمی دانوستانەكان كە بڕیارە سبەینێ لە رۆما بەرێوەبچێت.
ئیسماعیل بەقائیی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەسەر پێشنیاری عوممان و ئەو راوێژانەی كە بەڕێوەی دەبات بۆ بەڕێوەچوونی خوولی نوێی دانوستانەكان لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا، بەشداری دەكەن.
جەختی لەوەشكردەوە، وەفدی دانوستانكاری ئێران پێداگری لە هەڵوێستی خۆی دەكات سەبارەت بە پیتاندنی ئاشتیانەی یۆرانیۆم و هەڵگرتنی گەمارۆكان لە هەر ئەگەرێكدا.
پێشتر عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، هێشتا بڕیاریان نەداوە بەشداری لە خولی داهاتووی دانوستانەكاندا بكەن یاخود نا، بەوتەی خۆی ئەمریكا هاوكاری گفتوگۆكان ناكات و جار بە جار داواكاری و مەرجی زیادەیان هەیە.