کەنەدا رایگەیاندووە، بەشداریی ئۆکراین لە کۆبوونەوەی وەزارەتی دارایی G7 پەیامێکی بەهێزە بۆ جیهان، کە ئەو حەوت وڵاتە هاوکاری کیێڤ دەکەن لە رووبەڕووبوونەوەی روسیادا.

فرانسۆ فیلیپ وەزیری دارایی کەنەدا رایگەیاندووە، بەشداریکردنی ئۆکراین لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی-7، پەیامێکی بەهێزە بۆ جیهان و پەیامێکی بەهێزی کۆمەڵەکەیە بۆ پشتگیری ئۆکراین، کە گروپەکە لە هەریەک لە "ویلایەتە یەکگرتووەکان، یابان، ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا و کەنەدا" پێک دێت و لەئێستادا کەنەدا سەرۆکایەتی دەکات.

لەو بارەیەشەوە سێرگی مارشینکۆ وەزیری دارایی ئۆکراین رایگەیاند، "ئەوە شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێمە کە بەشداری ئەو کۆبوونەوەیەین لەبارەی چەندین زانیاری گرنگ بەتایبەت بۆ ئەوانەی ئێستا لە جیهاندا روودەدەن، بۆئەوەی تێبگەین کە چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەین".

داواشی لە وڵاتانی کۆمەڵەکە کرد، سزای توند بەسەر روسیادا بسەپێنن بۆئەوەی ناچاری بکەن کە ئاگربەست رابگەیەنێت.

لە هەمان کاتدا، لارس کلێنگیبیل وەزیری دارایی ئەڵمانیا ئەوەی خستووەتە روو، پێویستە ئەوە روون بێت، کە کۆمەڵەی-7 بە تەواوی پاڵپشتی ئۆکراینە.