بەریتانیا و كەنەدا و فەرەنسا رایدەگەیەنن، دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێن، 22 وڵاتیش داوا لە ئیسرائیل دەكات رێگە گەیاندنی هاوكارییەكان بدات بۆ كەرتی غەززە.

هەریەك لە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و كەنەدا  و سەرۆكی فەرەنسا رایانگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل شەڕ رانەگرێت چەند رێكارێكی لە دژ دەگرنەبەر و پشتگیری هەوڵەكانی ئەمریكا و قەتەر و میسر دەكەن بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئاگربەست و ئازاكردنی بارمتەكان.

ئاماژەیان بەوەش كرد، مانگی داهاتوو دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێن و دوو دەوڵەتی بە چارەسەر دەزانن بۆ ئیسرائیل و فەلەستین.

هاوكات وەزیرانی دەرەوەی 22 وڵات داوایان لە ئیسرائیل كرد رێگە بدات بە گەیشتنی هاوكارییەكان بۆ كەرتی غەززە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە ناحكومییەكان.

رێكخەری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، رۆژی دووشەممە رێگە بە نۆ بارهەڵگری یارمەتییە مرۆییەكان دراوە بچنە ناو كەرتی غەززە كە ماوەی 11 هەفتەیە گەمارۆی تووندی لەسەرە.