وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت كات و شوێنی خولی داهاتووی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا دیاریكراوە و نوێنەری ئەمریكاش دەڵێت، لەم هەفتەیەدا و لە ئەوروپا دانوستان بەڕێودەچێت.

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، كات و شوێنی بەڕێووچونی خولی پێنجەمی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران دیاریكراوە و بەمزاونە ئاشكرا دەكرێت.

وتیشی، تائێستا ئەمریكا هیچ پەیامێكی لەسەر خولی پێنجەمی دانوستانەكان ئاراستەی تاران نەكردووەو تەنها هەردوولا كۆكن لەسەر ئەنجامدانی خولێكی دیكەی دانوستان، بەڵام شوێن و كاتی ئەو دانوستانە لەلایەن وەزیری دەرەوەی عومان رادەگەیەنرێت.

ستیڤ ویتكۆف نوێنەری سەرۆكی ئەمریكاش بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، واشنتۆن دەیەوێت لەگەڵ ئێران بگاتە رێككەوتن و بە ئەگەری زۆریش لەم هەفتەیەدا و لە وڵاتێكی ئەوروپا خولی پێنجەمی دانوستان لەگەڵ ئێران بەڕێودەچێت.