سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت: هەفتەی داهاتوو یەکلایکەرەوە دەبێت بۆ دانوستانەکانی ئاشتی لە ئۆکراین، بەتایبەت دوای ئەوەی بڕیارە سبەینێ پەیوەندیەکی تەلەفونی لەنێوان ترەمپ و پوتن ئەنجامبدرێت.

ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: ئەوەی ئێستا گرنگە بۆ ئەم قۆناغە لەبارەی دانوستانەکانی مۆسکۆ و کیێڤ، بۆ فشارخستنە سەر هەردوولا و پێشخستنی کارەکان.

ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ دوای پەیوەندیە تەلەفونییەکی ترەمپ و پوتن کە بڕیارە ئەنجامبدرێت و گفتوگۆ لەبارەی دانوستانەکان دەکرێت، بۆیە هەفتەی داهاتوو یەکلایکەرەوە دەبێت بۆ دانوستانەکانی ئاشتی لە ئۆکراین.

ئەمەش لە کاتێکدایە جێگری سەرۆکی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لە رۆما لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین کۆبووەوە و بە تایبەتی باسیان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە کرد کە بڕیارە سبەینێ لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پوتن ئەنجام بدرێت.