كەشتییەك لە نیویۆرك خۆی كێشا بە پردێكدا و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا
١٨ی ئایاری ٢٠٢٥
كەشتییەكی هێزی دەریایی مەكسیك خۆی كێشا بە پردی بروكلین لە نیویۆركی ئەمریكا و بەهۆیەوە لانیكەم دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 22 كەسی دیكەش بریندار بوون.
هێزی دەریایی مەكسیك لەراگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كەشتییەكی هێزی دەریایی وڵاتەكەی كە بۆ مەشق و راهێنان بەكاردەهێنرێت خۆی كێشاوە بە پردی بروكلین لە نیویۆرك بەهۆیەوە لانیكەیم دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و 22 كەسی دیكەش برینداربوون كە تەندروستی سیانیان ناجێگیرە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كاتی رووداوەكەدا زیاتر لە 200 كەس لەسەر كەشتییەكە بوون، بەڵام هیچ كەسێك نەكەوتووەتە ناو روبارەكە، بۆیە پێویست نەبووە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردن لە ئاوەكەدا ئەنجامبدەن.
هێزی دەریایی مەكسیك ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، كەشتیی دەریای كووتێمۆك لە ساڵی 1982 دروستكراوە و بەرزییەكەی 48.2 مەتر بووە، لەو كاتەوە لە كاردایە، بەڵام بەهۆی ئەو پێكدادانەوە بە تەواەتی پەكی كەوتووە.
Why were all these people on the masts of the ship that hit the Brooklyn Bridge?!
— Bhola (@sumityou40) May 18, 2025
The Captain of this boat has to be guilty of multiple crimes, other than bad taste, and should face severe pushishment and never be on a boat again.
Hopefully everyone is ok. pic.twitter.com/FqaiqDGUkd