ترەمپ: دووشەممەی داهاتوو بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ پوتن دەکەم، دواتریش پەیوەندی بە زیلینیسکیەوە دەکەم
محەمەد رزگار
١٧ی ئایاری ٢٠٢٥
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: رۆژی دووشەممە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا و زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین قسە دەکات و دەربارەی دانوستانەکانی مۆسکۆ و کیێڤ گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەم.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس رایگەیاندووە: رۆژی دووشەممە بە تەلەفۆن لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا قسە دەکەم دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین تاوتوێ دەکەم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکان بریتیە لە وەستاندنی ئەو خوێن رشتنەی کە هەفتانە زیاتر لە 5 هەزار سەربازی روسیا و ئۆکراین دەکوژێت.
ترەمپ راشیگەیاند، دوای پوتن لەگەڵ زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین قسە دەکەم، دواتریش لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی ناتۆ گفتوگۆ دەکەم، بۆ گەیشتن ە چارەسەرێکی گونجاو لەپێناو راگرتنی جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو جەنگەی لە ساڵی 2022ەوە لە نێوان روسیا و ئۆکراین هەڵگیرساوە، دەبێت بە زووترین کات ئاگبەستێکی هەمیشەیی رابگەیەنرێت، لە کۆتایی پەیامەکەشی ئاماژەی بەوەکردووە، هەرگیز نەدەبوو ئەو جەنگە هەڵبگیرسایە.