ئەمڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی مارکۆ رۆبیۆ ئەنجامدا و تاوتوێی دانوستانەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤیان کرد.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاشکرایکرد، لاڤرۆڤ "ئاماژەی بە رۆڵی ئەرێنی ئەمریکا کرد لە یارمەتیدانی کیێڤ و رازیبوونی ئۆکراین بە پێشنیاری ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە ئیستەنبوڵ ، ئاماژەی بەوەشکرد کە مۆسکۆ ئامادەیە بەردەوام بێت لە کارکردن لەگەڵ واشنتۆن لەسەر ئەو بابەتە.

راشیگەیاندووە، لاڤرۆڤ لەگەڵ روبیۆ رێککەوتووە بۆ بەردەوامبوون لە پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و ئەمریکا.

جێگەی ئاماژەیە،   لەدوای ساڵی 2022ەوە دانوستانی راستەوخۆی روسیا و ئۆکراین لە ئیستەنبوڵ ئەنجامدرا، وەفدەکەی ئۆکراین بە پلەی یەکەم داوای ئاگربەستی "بێ مەرج"یان لە روسەکان و کۆبوونەوەی نێوان ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی و ڤلادیمێر پوتن کرد.